لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی شرۆڤهکاریانه له سه‌ر گروپگه‌لی تێڕۆڕیستی پ.ک.ک و په‌ژاک به‌شی15
گوتم پرسیار ئه‌وه‌یه که له ڕژانی ئه‌م خوێنانه کێ که‌ڵک و قازانجێ ده‌با؟ ئایا گه‌لی کورد هیچ که‌ڵکێکی لێ وه‌رده‌گرن؟ خه‌ڵکی ئێرانێ چی؟ نموونه‌ی زه‌ق و به‌رچاوی خانمی " شیرینی عه‌له‌م هوولی" به کۆدی ڕێکخراوه‌یی "ڕووناهی" ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی په‌ژاک و ده‌گه‌ڵ بۆمبی ته‌قینه‌وه له شاری تاران قۆڵبه‌ست کرا و گیرا. په‌ژاک دانی به‌وه نا و پشت ڕاستی کرده‌وه که شیرین ئه‌ندامێ فه‌رمێتی و بێ سه‌واده و فارسیش به زۆری قسه ده‌کا و زمانی فارسی نازانێ و لێکۆڵینه‌وه‌کان له شیرین هیچ پشتی به یاساوه نیه. ئه‌وه‌ی که شیرین بێ سه‌واد بو و زمانی فارسیشی نه‌ده‌زانی ئه‌وه ڕاسته و درۆ نیه، به‌ڵام په‌ژاک ده ئه‌م ڕووداو و به‌سه‌رهاتی شیریندا مانۆوڕی له سه‌ر نامه‌یه‌کدا که وادیاره ده‌بێ شیرین له ناو زینداندا نوسیبێی و له ناو نامه‌که‌یدا له ئێش ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر دواوه و باسی کردوه. ده‌قی سه‌ره‌کی نامه‌که که به زمانی شیرین و به دڵی په‌ژاک نوسرابوو. نامه‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت عه‌وڕه‌حمانی حاجی ئه‌حمه‌دیش نه ده‌تانێ بینوسێ و نه ده‌توانێ له ڕووشی بخوێنێته‌وه جا چ بگا به شیرینی بێسه‌وادی ماڵ کاول و بۆته قوربانی زۆره خوازی په‌ژاک و ئه‌مڕۆکه له ناو وێبسایته‌که‌یان بۆ ئه‌م ماڵ وێرانه شین گێڕیان نوسیوه و دایان به‌زاندوه.
4. ساز کردنی لافاو و شین‌گێڕی پڕ هه‌ست به سۆز ئیشێکه که په‌ژاک بۆ ڕه‌سه‌نی ناڕاست و به پێچه‌وانه‌ی خۆی ده سایتی فه‌رمی خۆیدا ڕسم و نیشانییه‌کانی که‌سانێکی بڵاو کردۆته‌وه به ئه‌م داوایه که ئه‌مانه له کوژراوانی ئه‌م گروپه‌ن، به‌اڵام سه‌یر ئه‌وه‌که هێندێک له ئه‌مانه هه‌ر به فه‌رمی ئێرانی نین و یان هێندێک له ئه‌مانه به‌ر له دامه‌زران و ساز بوونی په‌ژاک کوژراون، یان هێندێکیان هه‌ر له ئێران نه‌کوژراون و له شه‌ڕ ده‌گه‌ڵ ئه‌ڕته‌شی تورکیا کوژراون. بۆ نمونه که‌سانێک وه‌ک فه‌رزادی که‌مانگه‌ر، فه‌رهادی وه‌کێڵی و عه‌لی حه‌یده‌ریان که ڕاگه‌یه‌ندراوه گشتێکان ڕاگه‌یاند که له ساڵی 85 ی هه‌تاوی له لایه‌ن په‌ژاکه‌وه و بۆ دانانه‌وه‌ی بۆمب ناردراونه شاری تاران و نیزێکه‌ی به 10 کیلۆ " تی ئێن تی " ده‌گیرێن و دوایه‌ش ئێعدام ده‌کرێن. هه‌ڵبه‌ت وا دیاره که ئێعدام ناسۆره‌که چاره‌سه‌ر ناکا. به‌ڵام شیرین عه‌له‌م هۆلی دێته شاری تاران و به دوای ته‌قینه‌وه له سه‌ره‌تاکانی ساڵی 87 ده‌گیرێ و دوایه‌ش ئێعدام ده‌کرێ و ...
درێژه‌ی هه‌یه. چاوه‌ڕوان بن
سپاس ڕاستگۆ