ئه‌مساڵیش بیست و دوی پوشپه‌ڕ به ساردی به‌ڕێوه چوو به‌شی 1
به چه‌ند هۆی ده‌ڵێم که ئه‌م ڕۆژه نه‌ماوه چوومکینێ:
1. هه‌موو که‌س له ناو خۆ و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دان به ساردی و بێ ڕووحی پتر له پاری ڕێ و ڕه‌سمی قاسملووی ناوه.
2. ئه‌م بابه‌ته گرینگه ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئه‌م بۆنه و ڕێ و ڕه‌سمه بۆته بیانوویه‌ک بۆ که‌لک وه‌رگرتنی به ناڕه‌وای هێندێک که‌س که ناوی وه‌ک قاسملوو و ... پتر بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه هه‌تا زیندوو ڕاگرتنی ڕێبه‌رێکی پێشووی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێران!!!
3. به چوونه سه‌ره‌وه‌تری ڕاده‌ی ئاگاداری و زانستی گشتی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له ناو خۆی وڵات و کێشه و بێنه و به‌ره‌ی کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، ته‌نیا ناوێک که له ڕۆژی بیست و دوی پووشپه‌ڕ باسی لێ نه‌کرا ناوی قاسملووی بوو!!!
4. به به‌رز بوونه‌وه و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ڕاده‌ی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، فه‌رهه‌نگی سونه‌تی و تاکه‌که‌سی و ساز کردنی پیاوانی موقه‌ده‌س و ساز کردنی ئوستووره‌کانی هیچه‌که و پووچه‌که و ڕابین هووده‌کانی زه‌مانه و ئه‌فسانه‌یی ئیتر ڕه‌نگ و بۆنی نه‌ماوه و جێگه‌که‌ی ڕاستی دامه‌زراو له سه‌ر مێشک و بیر و ژیری کۆمه‌ڵایه‌تی به شێوه‌ی نوێ و تازه گرتوویه‌تی. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه ڕاست نه‌بێ و درۆ بێت، لانی که‌م تێکۆشان بۆ بزوتنه‌وه و ڕۆیشتن بۆ لای وی خه‌ریکه ساز ده‌بێت.
5. ئیتر ده‌ورانی که‌لک وه‌رگرتنی به ناڕه‌وا له هه‌ست و مێشکی مرۆڤ و هه‌ڵفریواندنیان به موقه‌ده‌س گه‌رایی کاریزماتیک به سه‌ر چوه.
له درێژه‌دا به کوردتی باس له کاردانه‌وه‌ی بیست و دوی پووشپه‌ڕ له ناو خۆ و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که به‌رهه‌می ده‌سکه‌وتی کوڕه‌کانی ئێمه‌ن، ده‌که‌ین.
درێژه‌ی هه‌یه چاوه‌ڕوان بن
سپاس ڕاستگۆ