له پشتی په‌رده‌ی سیناریۆی ڕامبۆدی لووتف پووری به‌شی 3
ناسپاسییه‌کانی کاک ڕامبۆدی لووتف پووری
ڕامبۆد به‌ڵێن و وه‌عده‌کانی خۆی به ئه‌نجام گه‌یاند!!! هه‌نووکه نۆره‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێرانه هه‌تا به‌ڵێنه‌کانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ.
گوتم ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌مانه وه‌ڕاست بگه‌ڕێة ته‌نانه‌ت شایه‌د ببێته ڕێخۆشکه‌رییه‌ک بۆ که‌سانی تری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ڕێزه‌کانی باڵی دایک یان هه‌ر هه‌مان لایه‌نی سه‌رده‌کی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێران. ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌کان به ئه‌نجام بگه‌ن ئه‌وه دیاره حدکا سیاسه‌تێکی ئه‌رێنی بۆ تێکه‌ڵاو بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستان یان هه‌مان لاده‌ره‌کانی وه‌پێش ڕێگه گرتوه هه‌تا...
شتێکی که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی تر وه‌کی مادح ئه‌حمه‌دی، سیامه‌ک وه‌کیلی و ... ته‌نانه‌ت مۆره زه‌به‌لاحه‌کانی وه‌ک ئیقباڵ سه‌فه‌ری دڵیان پێ خۆش کردوه.
که وایه کاردانه‌وه‌یحیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێران یه‌کجار زۆر گرینگه. به‌ڵام پێویسته قه‌بووڵیشی بکه‌ین که مانۆڕی ته‌بلیغی و پڕوپاگندای حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێران و خۆی ڕامبۆد هاوڕێ ده‌گه‌ڵ ناجوانمێری و ژێر پرسیار بردنی زۆربه‌ی سه‌مبول و پڕه‌نسیپه‌کان بوو که به‌شێک له مێژووی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێران بوون.
به کورتی بابه‌ته‌کانی بار باسی کاک ڕامبۆد ده‌سته‌به‌ر که‌ری ئه‌م شتانه بوون:
- پێداچوونه‌وه به سه‌ر هۆکارگه‌لی لێک بڕان و لێک جیا بوونه‌وه، به‌م جۆره‌ی که به‌رپرسانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێران بۆیان دیکته کردبوو و بۆیان نووسیبوو.
- ئاماژه کردن به وه‌دی نه‌هاتنی به‌ڵێن و وه‌عده‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستان.
- هه‌بوونی دووچاوه‌کی چاو لێکردن و ئاماژه کردن به زاڵ بوونی باکوورییه‌کان به سه‌ر باشووریه‌کاندا.
درێژه‌ی هه‌یه. چاوه‌ڕوان بن
سپاس ڕاستگۆ