له پشتی په‌رده‌ی سیناریۆی ڕامبۆدی لووتف پووری به‌شی 4
ناسپاسییه‌کانی کاک ڕامبۆدی لووتف پووری
ڕامبۆد به‌ڵێن و وه‌عده‌کانی خۆی به ئه‌نجام گه‌یاند!!! هه‌نووکه نۆره‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێرانه هه‌تا به‌ڵێنه‌کانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ.
له به‌شی پێشوودا گوتم که به کورتی بابه‌ته‌کانی بار باسی کاک ڕامبۆد ده‌سته‌به‌ر که‌ری ئه‌م شتانه بوون:
- پێداچوونه‌وه به سه‌ر هۆکارگه‌لی لێک بڕان و لێک جیا بوونه‌وه، به‌م جۆره‌ی که به‌رپرسانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێران بۆیان دیکته کردبوو و بۆیان نووسیبوو.
- ئاماژه کردن به وه‌دی نه‌هاتنی به‌ڵێن و وه‌عده‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستان.
- هه‌بوونی دووچاوه‌کی چاو لێکردن و ئاماژه کردن به زاڵ بوونی باکوورییه‌کان به سه‌ر باشووریه‌کاندا.
- مه‌قام په‌ره‌ستی و میراتگر بوونی پۆسته‌کان بۆ که‌سانێکی تایبه‌تی.
- بێ ڕێزی کردن به کادره‌کانی سوننه‌تی وه‌ک حه‌سه‌ن زاده و ڕه‌ستگار و مه‌ده‌نی و ...
- ڕێز لێنان و گه‌وره کردنه‌وه‌ی مسته‌فای هیجری.
- به گه‌مه گرتن ه فشه کردن به خالید عه‌زیزی و ...
پێویسته بگوترێ و دانی پێ بندرێ که ئه‌م سیناریۆی وت و وێژ و دیمانه‌یه به ڕاده‌یه‌ک ناشیانه و نه‌زانانه و ده‌ستکردانه بوو که هه‌ر بینه‌رێک ده‌یتوانی چیه‌تی و ناوه‌رۆکی پێ کردنی ئه‌م شته‌ی تێ بگا.
ئه‌گه‌ر بێتوو گریمانه بکه‌ین که حیزبی دێمۆکڕات له‌ت نه‌بوه و و به جیا جیا له دوو باڵی حیزب بێین که‌سایه‌تییه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنێن، هه‌موو هه‌ر به ژیری، تێگه‌یشتووییی، سه‌یاس بوون و کارامه‌یی که‌سایه‌تی وه‌ک مه‌لا عه‌وڵای حه‌سه‌ن زاده و ڕه‌ستگار و مه‌ده‌نی و ... له مه‌ڕ کاک مسته‌فای هیجری یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ئاهه‌نگن.
درێژه‌ی هه‌یه. چاوه‌ڕوام بن
سپاس ڕاستگۆ