له پشتی په‌رده‌ی سیناریۆی ڕامبۆدی لووتف پووری به‌شی 6
ناسپاسییه‌کانی کاک ڕامبۆدی لووتف پووری
ڕامبۆد به‌ڵێن و وه‌عده‌کانی خۆی به ئه‌نجام گه‌یاند!!! هه‌نووکه نۆره‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێرانه هه‌تا به‌ڵێنه‌کانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ.
چوومکینێ ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ پێکه‌وه‌یان هه‌ڵ سه‌نگێنین بار و دۆخ و باس و خواستی باکووری و باشووری له ناو حدکا یه‌کجار پتره هه‌تا حدک. ئایا باند بازی و ده‌سته‌بازی هه‌ورامییه‌کنتان نه‌بینیوه؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر ڕۆژ پتری بنه‌ماڵه‌ی به‌هرامیتان نه‌بینیوه؟ ئایا باندی شاهۆ حوسێنیتان له ئوڕووپا نه‌بینیوه؟ هه‌ر چه‌نده له‌وێ به بابی دڵیان بوه و باشوورییه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو نه‌خته فه‌زایه‌کی ئاوه‌ڵای بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌چاو بگرین ئه‌وه به ڕاستی ده‌ده‌ین به حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستان هه‌تا حدکا!!! چومکینێ ئێوه ده قسه‌کانی خۆی دا باسی وه‌لا چوونی کادره سونه‌تییه‌کان له سه‌روی ده‌سه‌ڵاتیان کرد، که وایه وای تێ ده‌گه‌ین که ده‌سه‌ڵاتی میراتگرانه و سفاریش کراو له ناو حدک یه‌کجار زۆر له حدکا که‌متره.
ئه‌وه‌یکه ڕامبۆد یه‌کجێ دێت و خالیده وه‌به‌ر لافاوی گه‌مان ده‌دا و ڕێبه‌رانی سونه‌تی حدکای مه‌به‌ست مه‌لاعه‌وڵای حه‌سه‌ن زاده‌ی شانۆ گه‌ردانی سه‌ره‌کی حدک ده‌زانێ و ناوی ده‌با. قسه‌یه‌کی پووچ و بێ هۆ نیه، چوومکینێ به قه‌ولی فارس کوته‌نی ئه‌م شته‌ی که عه‌یانی پێویستی به به‌یان کردن نیه. شایه‌د له کۆنگره‌ی 14ی حدک زۆرکه‌س له سه‌ر ئه‌م بڕوایه بوون که کاک خالید بۆته ده‌ستاوێژ و گه‌مه‌ی ده‌ستی مه‌لا عه‌وڵای!!! به‌ڵام له کۆنگره‌ی 15 ته‌واوه‌تی ئه‌م قسه و باسانی کۆتایی پێ هات و ته‌واو بوو. کاک خالید عه‌زیزی سابیتی کرد که نه ته‌نیا هیچ بڕوایه‌کی به بیر و ڕای ڕێبه‌رانی سونه‌تی حیزب نیه به‌ڵکوو ده‌ستیانی له ده‌سه‌ڵات کورت کردۆته‌وه. زۆریانی بۆ ئووڕووپا ڕه‌وانه کردوه و له زۆربه‌ی بوارانیشدا شایه‌تی کێشه و ناکۆکی و شه‌ڕی زۆر توندیش ده‌گه‌ڵ ئه‌مان بوه و له سه‌ر قسه‌ی نامه‌سئوولانه کێشه‌ی...
درێژه‌ی هه‌یه. چاوه‌ڕوان بن
سپاس ڕاستگۆ